کوردواری
این کالا در حال حاضر در انبار فروشگاه موجود ، آماده پردازش و ارسال است
200,000 تومان
گه‌لی کورد یه‌کێکه له‌و گه‌لانه‌ی که خاوه‌نی که‌لتوور و نه‌ریتی له مێژینه و تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر بێکه‌سی و نه‌بوونی خه‌مخۆرێکی دڵسۆز، به‌ره‌و نه‌مان و هه‌ڵدێرگه هه‌نگاو هه‌ڵده‌نێ. نه‌ریتی خوێندن و ڕابواردن و دڵخۆشی و شیوه‌ن و ناخۆشی ڕیشه‌یان له‌ناو جه‌رگی کورده‌واریدا داکوتاوه و لێک جودا ناکرێنه‌وه. ته‌نانه‌ت شیوه‌نی کوردان به‌شێکه له جۆره‌کانی ڕابواردن تا دڵه‌کان له خۆشی و ناخۆشیدا هاوسه‌نگ بن و هه‌رده‌م گه‌شاوه بن.
هه‌روه‌کچۆن نیشتمانی کورد به‌هه‌شتی سه‌رزه‌وییه و ئاو و هه‌وای سازگار و له‌باره بۆ هه‌موو جۆره ژیانێک که مرۆڤ بتوانێ به دڵخۆشی و سه‌ربه‌رزی بژیت، نه‌ریتی گه‌له‌که‌یشی وه‌کوو که‌ژ و ده‌شت و هه‌وار و بناری کورده‌واری، جوانویسته و به‌وێنه‌ی به‌رزی و سه‌ختی کێوه به‌ردینه‌کانی له به‌رابه‌ری دوژمنه‌وه پته‌و و به‌رزه‌فڕ و پشتیوانی یه‌ک بوون، بۆیه تا ئێسته‌ش زه‌بر و داوی هیچ دوژمنێک چوارپه‌لی له گۆ نه‌خستوون.
ئه‌م گه‌له دڵنه‌رمه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له داگیرکاری و سته‌م و شه‌ڕ و ئاژاوه نه‌که‌نه‌وه و خۆیان و مناڵیان به ڕابوردن و فێربوونه‌وه خه‌ریک بکه‌ن، گرنگییان به هه‌موو چه‌شنه به‌زم و ڕابواردن و خۆشی و ناخۆشی و گهشتوگێڵێک داوه تا تامی ئه‌و ڕه‌وشتانه له نه‌زمی ڕابواردندا له بێخی ددانیاندا بمێنێته‌وه و ببێته چیرۆک و که‌لتووری نه‌وه‌ی داهاتوویان.
ئه‌م کتێبه‌ی به‌رده‌ستتان یه‌کێک له‌و نووسراوه پڕبایه‌خانه‌ی مامۆستا عه‌لائه‌ددینی سهججادییه که بڕێک له دابونه‌ریتی کۆنی کورده‌واری ده‌خاته پێش چاو، هه‌رچه‌ن ناته‌واوه، به‌ڵام خه‌مخۆریی ئه‌م مامۆستا ئازیزه بووه‌ته بنچینه‌ی ئه‌م باڵه‌خانه‌یه به‌ڵکوو نه‌وه‌ی دڵسۆزی داهاتوو بتوانن داره‌ڕای بکه‌ن و ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه.
مشخصات کوردواری
- ناشر
- نویسنده
-
سال چاپ
1399
-
قطع (اندازه)
وزیری
-
تعداد صفحه
342
-
تعداد جلد
1
-
زبان
کردی
.فقط مشتریانی که این محصول را خریداری کرده اند و وارد سیستم شده اند می‌توانند برای این محصول دیدگاه(نظر) ارسال کنند.
نقد و بررسیها
هنوز بررسی‌ای ثبت نشده است.